خبر 2021-01-07 06:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا: سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر سووریا بە هاتنی بایدەن گۆڕانی بەسەردا نایەت

بەشی سووریا- نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا ڕایگەیاند سێ ئامانجی سەرەکیی وڵاتەکەی لە سووریا پەیڕەوکردنی سیاسەتی دوو لایەنە سەرەکییەکەی ئەمریکایە و بە گۆڕانی سەرۆککۆماریش ئەو سیاسەتە گۆڕانکاریی تێدا ناکرێت.

کوردپرێس:

جویێل ڕیبۆرن نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند بە دەستبەکاربوونی جۆبایدەن سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر سووریا گۆڕانی تێدا ناکرێت و سیاسەتی ئێستا ئەو سیاسەتەیە کە بەپێی ڕێککەوتنی نێوان دیموکراتییەکان و کۆمارییەکانی ئەمریکا پەیڕەو کراوە.

ڕیبۆرن ڕۆژنامەی ئیماراتیی نەشناڵ نیوزی وتووە: ئەو سیاسەتەی واشەنتۆن لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لە سووریا پەیڕەوی کردووە بەردەوام سیاسەت و کارنامەی هەردوو لایەنی سەرەکیی ئەمریکا بووە و قەبارەی جۆربەجۆرەکانی ئەمریکا پشتگیریی ئەو سیاسەتەیان کردووە.

ڕیبۆرن ئاماژەی بە سێ ئامانجی سیاسەتی ئەمریکا لە سووریا کردووە کە بریتین لە: شەڕی دژبە تیرۆر بەتایبەت شەڕی دژبە داعش و قاعیدە، ڕێگری کردن لە نفووزی زیاتری ئێران لە سووریا و هەوڵدان بۆ دەستخستنی دەرەچەیێکی سیاسی لە سەر بنەمای ڕێککەوتنی 2254ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و بەتایبەت بە گوشارخستنە سەر حکوومەتی بەشار ئەسەد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.