خبر 2021-01-07 06:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی دەزگای دادی ئێران: کرماشان لە تاقی‌کردنەوە نیشتمانییەکاندا بە دەرەجەی باش دەرچووە

بەشی کرماشان- سەرۆکی دەزگای دادی ئێران پاش گەیشتنی بۆ پارێزگای کرماشان لە لێدوانێکی کورتدا ئاماژەی بە پێگەی کرماشان لە مێژووی شۆڕشی ئێران و شەڕی دژبە بەعس کرد و ڕایگەیاند کرماشان لە تاقی‌کردنەوە نیشتمانییەکاندا بە دەرەجەی باش دەرچووە.

کوردپرێس:

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەمە 18ی بەفرانباری 1399 ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆکی دەزگای دادی ئێران بە سەردانێک گەیشتە کرماشان و لە یەکەم لێدوانی خۆیدا ئاماژەی بە پێگەی کرماشان لە مێژووی شۆڕشی گەلانی ئێران و شەڕ دژبە بەعس کرد و پێگەی ئەو پارێزگایەی بەرز نرخاند.

سەرۆکی دەزگای دادی ئێران داوای لێبوردنی کرد کە بە هۆی دۆخی تایبەت بە کۆرۆناوە ناتوانێت لەگەڵ هەموو هاووڵاتییانی کرماشانی دیدار بکات و گوتیشی لەگەڵ پارێزگاری کرماشان و نوێنەری ڕێبەری باڵای ئێران لە کرماشان دیدار دەکات و پاشان لەگەڵ فەرمانبەرانی دەزگای داد لە پارێزگای کرماشان و نوخبەکانی ئەو پارێزگایە کۆ دەبێتەوە.

شایانی باسە سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەمە 18ی بەفرانباری 1399 ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆکی دەزگای دادی ئێران بە سەردانێک گەیشتە کرماشان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.