خبر 2021-01-06 14:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
بریکاری پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا:

پێویستە کاری ڕێکخستنەوە لە سنووری حاجی ئومەران بکرێت

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- بریکاری پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە کێشەکانی سنووری حاجی ئومەران کرد و ڕایگەیاند پێویستە بە زووترین کات کاری ڕێکخستنەوە لەو سنوورە ئەنجام بدرێت.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 17ی بەفرانباری 1399 نادر سادقی بریکاری پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە کێشەکانی دەروازەی سنووری حاجی ئومەران کرد و جەختیشی کردە سەر زەروورەتی ڕێکخستنەوەی سنوورەکە و چارەکردنی کێشەکانی هاتوچۆ و بازرگانی لەو سنوورە.

شایانی باسە ڕۆژی ڕابردووش کەمال حوسێنپوور نوێنەری پیرانشار وسەردەشت لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران ئاماژەی بە چالاکیی دوو کۆمپانیای ئابووری لە سنووری حاجی ئومەران کردبوو و گوتبووی ئەو دوو کۆمپانیایە چەندین ساڵ کاری بازرگانی لە سنوورەکە دەکەن بەڵام تا ئەم کاتەش هیچ پارەیێکیان بۆ ناوچەکە و خەڵکی ناوچەکە سەرف نەکردووە.

حوسێنپوور داوای شەفافسازیی لەو دوو کۆمپانیا ئابوورییە کردووە و ئەوەشی وتووە کە پێویستە ئەو دوو کۆمپانیایە بەشێک لە داهاتەکانیان بۆ هاووڵاتییانی ناوچەکە و کاری ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کار سەرف بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.