خبر 2020-12-31 08:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

‌هێرش بۆ سه‌ر پاسێک له‌ ڕۆژهەڵاتی سووریا 25 کوژراو و 13 برینداری لێکەوتەوە

بەشی سووریا- بەهۆی تەقینەوەی پاسێک لە ڕۆژهەڵاتی سووریا لانیکەم 25 کەس کوژران و 13 کەسی دیکەش بریندار بوون.

کوردپرێس: ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا بڵاویکرده‌وه‌ لە هێرشێکی تیرۆریستیدا بۆسەر پاسێک لەسەر رێگەی دێرەزوور 25 کەس کوژران و 13 کەسی دیکەش برینداربوون.

له‌هه‌واڵێکدا ئاژانسی هەواڵی سانا باسی له‌وه‌کردووه‌: هێرشێکی تیرۆرستی کراوه‌ته‌ سه‌ر پاسێک له‌ دێره‌زوور و به‌هۆیه‌وه‌ 25 که‌س کوژراون و 13 که‌سیش برینداربوون.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌کانی سووریا، گرووپی تیرۆریستیی داعش دەستی لەو هێرشەدا بووە.

تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی ئەو هێرشەی نەگرتۆتە ئەستۆ.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.