خبر 2020-12-30 22:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نوێنەرێکی کوردی پەرلەمانی ئێران: واز لە چەواشەکاریی میدیایی دژی یەکڕیزیی ئاینی بهێنرێت

بەشی کوردستان- نوێنەری شاری سنە و کامێران و دیواندەرە لە پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بە دۆخی زانایانی ئاینیی سونە لە ئێران کرد و گوتیشی پێویستە ڕێگری بکرێت لە چەواشەکاریی ئاینی لە میدیاکانی وڵات.

کوردپرێس:

موحسین فەتحی نوێنەری سنە و دیواندەرە و کامێران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران لە وتارێکیدا ئاماژەی بە ڕاسپاردەکانی ڕێبەری باڵای ئێران سەبارەت بە یەککڕیزی نەتەوەیی کرد و گوتی: پێویستە لە میدیا و تەلەڤزیۆنەکان ڕێگری بکرێت لە بەدتەشکی و ڕەفتاری دژی یەکڕیزیی نەتەوەیی چوونکە بە گوێرەی وتەکانی ڕێبەری باڵای ئێران ئەوە پێچەوانەی شەرێعەتی ئیسلامە.

فەتحی گوتیشی گرینگی دان بە ژیانی زانایانی ئاینیی ئەهلی سونە یەک لە داوا سەرەکییەکانی فراکسیۆنی سونەی پەرلەمانە و بەکارهێنانی کەسایەتییە لێهاتووە سونەکان لە پۆستی باڵای حکوومیدا دەستپێخەر دەبێت بۆ دەستەبەرکردنی یەکڕیزی و تەباییی نەوتەییی زیاتر.

شایانی باسە ناوبەناو لە هەندێک میدیا و تەلەڤزیۆن بە نائەنقەست یان بە ئەنقەست ڕەقتار یان وتەیێکی دژی یەکڕیزیی دینی و نەتەوەیی سەبارەت بە ڕەگەز یان ئایین بڵاو کراوەتەوە و ئەوەش پێویستی بە چاودێریی زیاتر هەیە لەبەر ئەوەی دووپاتبوونەوەیان زیان بە تەبایی و یەکڕیزیی نیشتمانی و دینی دەگەیەنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.