تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا 8 هەزار حاڵەتی تێپەڕاند
بەشی سووریا- بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی دەستەی تەندروستیی ئیدارەی خۆسەر لە باکووری سووریا 69 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە و بەوەش کۆی ئاماری تووشبوون 8 هەزار حاڵەتی تێپەڕاند.
کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەمە 30 کانوونی یەکەمی 2020 دوکتور جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سووریا رایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 69 هاووڵاتیی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون.
جوان مستەفا زیادی کرد: تووشبووە نوێیەکان پێکهاتوون لە 36 نێر و 33 مێ، زۆترین تووشبوو لە تەبقە تۆمار کراوە کە 32 حاڵەتە.
هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی گوتیشی: لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا هەشت حاڵەتی چاکبونەوە لە ڤایرۆسی کۆڤید 19 تۆمارکراوە.
ئاماری گشتیی کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا:
تووشبووان: 8024
چاک بوونەوە: 1138
گیان لەدەستدان: 271
بۆچوونی بەکارهێنەران