خبر 2021-11-12 06:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕێککەوتنی نێوان ئێران و سووریا بۆ دەست پێکردنەوەی گەشتی زیارەتکارە ئێرانییەکان بۆ سووریا

بەشی ئێران- وەزیری سیاحە و گەشتیاریی سووریا ڕێککەوتنی دەستپێکردنەوەی گەشتی زیارەتکارانی ئێرانیی بۆ شوێنە پیرۆزەکانی سووریا لەگەڵ سکرتێری ڕێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران واژۆ کرد.

کوردپرێس:

ئاژانسی هەواڵی ئیسنای ئێرانی ڕایگەیاند عەلیڕەزا ڕەشیدیان سکرتێری ڕێکخراوی حەج و زیارت لە کۆتاییی سەردانی چوار ڕۆژەی خۆی بۆ سووریا و پاش دانوستانی چڕ لەگەڵ وەزیری گەشتیاری و سیاحەی سووریا ڕێککەوتنێکی واژۆ کرد کە بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە زیارەتکارە ئێرانییەکان دەتوانن دیسان بۆ شوێنە پیرۆزەکانی سووریا گەشت بکەن.

ڕەشیدیان کە هاوکات یاریدەدەی وەزیری ڕۆشنبیری (فەرهەنگ و ئیرشاد ئیسلامی)ی ئێرانیشە ڕوونی کردەوە کە بۆ گەشتی ئاسمانیی زیارەتکاران بە ڕەچاوکردنی پڕۆتۆکۆلەکانی کەرتی تەندروستی ئامادەکاریی پێویست بۆ زیارەتکاران دەکرێت.

وەزیری گەشتیاری و سیاحەی سووریاش ڕایگەیاند دەستپێکردنەوەی سەردانی گەشتیارانی زیارەتکار بۆ سووریا ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ هاوکاری و پێوەندیی زیاتری نێوان ئێران و سووریا و دەوڵەتی دیمەشقیش 13 هەزار قەرەوێڵەی ئامادە کردووە بۆ پێشوازی کردن لە زیارەتکاران و ئەگەر پێویستیش بکات زۆربەی ئوتێلەکانی دیمەشق ئامادەی پێشوازی کردنن لە زیارەتکارانی ئێرانی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.