خبر
2021-11-08 07:09
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری: زەرەرمەندی سەرەکی هەوڵی تیرۆر کردنی کازمی هەموو گەلانی عێراقن
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات و دەڵێت، زەرەرمەندی سەرەکی هەوڵی تیرۆر کردنی کازمی هەموو گەلانی عێراقن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیێندراوەکەدا کە بڵاو کراوەتەوە، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری دەڵێت: "رووداوی هێرشكردنه سه‌ر ماڵی سه‌رۆكوه‌زیران مسته‌فا كازمی شتێكی زۆر مه‌ترسیداره و دۆخی ئه‌منیی عێراق به‌ره‌و ئاقارێكی خراپتر له‌وه‌ی هه‌یه ده‌بات و بۆنی ته‌سفییه حیسابی ده‌وڵه‌تانی لێدێت. ئێمه له كۆمه‌ڵی دادگه‌ری به تووندی ئیدانەی ده‌كه‌ین".
عەلی باپیر دەڵێت، هیوادارن هه‌رچی زووە گرفت و كێشه‌كان به ریشه‌یی چاره‌سه‌ر بكرێن و رێگە له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هه‌وڵانه بگیرێت، کە "زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره خه‌ڵكی عێراقه به‌گشتی و به هه‌موو پێكهاتهكانیەوە".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران