خبر 2026-09-20 10:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکش ئێرلاین گەشتەکانی بۆ سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

هێڵی ئاسمانیی تورکش ئێرلاینی تورکی بەفەرمی بڕیاریدا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستپێبکاتەوە و لەو چوارچێوەیەشدا خشتەی کاتیی گەشتەکانی ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کردوە.

کوردپرێس: به‌گوێره‌ى ئەو ڕاگەیەندراو و خشتە فەرمییەی کە لەلایەن بەشی پەیوەندییە گشتییەکان ‌و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی بڵاو کراوەتەوە، کۆمپانیای تورکش ئێرلاین ئامادەکارییەکانی تەواو کردووە بۆ ئەوەی لە ڕۆژى 25ی تشرینی یەکەمی 2026وە سەرلەنوێ گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەکە دەستپێبکاتەوە.

خشتە نوێیەکە ئاشکرایدەکات، کۆمپانیاکە لە قۆناغی یەکەمدا هەفتانە چوار گەشتی ئاسمانیی ڕاستەوخۆ لەنێوان هێڵی ئیستەنبووڵ - سلێمانی‌ ئەنجامدەدات.

چاودێرانی کەرتی گەشتوگوزار و بازرگانی پێیانوایە، دەستپێکردنەوەی ئەم گەشتانە دوای ماوەیەک لەڕاگرتنیان، دەبێتە هۆی بوژانەوەی جووڵەی ئابووریی ناوچەکە و ئاسانکارییەکی گەورە بۆ گەشتیاران ‌و کۆمپانیا بازرگانییەکان دەکات کە پێشتر بۆ گەشتەکانیان ناچاربوون فڕۆکەخانەکانی دیکە بەکاربهێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.