جەمیل بایک: ئەو یاسایەی لە پەرلەمانی تورکیا پەسەندکرا بەپێی داواکارییەکانی ئێمە نییە
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە میانی چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی "نووچە تیڤی"، جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، هەڵسەنگاندنێکی هەمەلایەنەی بۆ دواپێشهاتە سیاسییەکان، پرۆسەی ئاشتی، یاسای چوارچێوە، ئینتێگراسیۆنی شەنگال و ڕۆژئاوا، و دۆخی ناوخۆیی باشوور و یەکێتیی نێوماڵی کورد کرد.
یاسای چوارچێوە و داواکاریی دانووستانی دوولایەنە
جەمیل بایک باسی لەوە کرد ئەو یاسایەی لە پەرلەمانی تورکیا پەسەندکرا بەپێی داواکارییەکانی ئەوان نییە و بەپێی ویستی دەوڵەت دەرکراوە بۆ بێچەککردنی گەریلا. ڕوونیشی کردەوە: "ئەو یاسایە یاسای ئەوانە و ئێمەش یاسای خۆمان هەیە، نە هی ئەوان پێکدێت و نە هی ئێمەش بەتەواوی پێکدێت، بۆیە دەبێت لەو نێوەندەدا دانووستان بکرێت و یاسایەکی دوو لایەنە بەرهەم بێت".
دەربارەی بڕیارەکانی ڕێبەر ئاپۆ ئاماژەی بەوە کرد کە ڕێبەر ئاپۆ بەبێ ڕاوەرگرتن و شەنوکەوکردنی ئەوان هیچ هەنگاوێک نانێت. هەروەها جەختی کردەوە بابەتەکە ئەوە نییە لەگەڵ دەوڵەتدا بڕیاری چەکدانان درابێت، بەڵکو بەهۆی دووبارەبوونەوەی چەک و شەڕی قورسی ناوچەکەوە بڕیاری دەستبەرداربوون لە چەک دراوە.
پڕکردنەوەی کەموکوڕییەکان و قۆناغی کرداری
بایک ڕایگەیاند یاساکە کەموکوڕی هەیە بەڵام دەکرێت وەک هەنگاوی دەستپێک سەیر بکارێت. ناوبراو ئاماژەی بەوە دا تا کاتی دەرچوونی یاساکە پرۆسەکە تەنها لە گفتوگۆدا بووە و لەمەودوا دەبێت بچێتە قۆناغی پراکتیکییەوە. داواشی کرد دەوڵەتی تورک هەنگاوی یاسایی و سیاسی بنێت، هەروەها ڕێگە بیدرێت ڕۆژنامەنووسان، ڕاوێژکاران، سیاسەتمەداران و ئەکادیمییەکان دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام بدەن و ئازادانە بۆ ڕای گشتی بدوێت تا مەترسی و گومانەکان بڕەوێنرێنەوە.
جەختیشی کردەوە کە پێویستە خۆشیان وەک کەجەکە دیداری ڕاستەوخۆیان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا هەبێت، چونکە تا ئێستا تەنها ئاڵوگۆڕی پەیامیان کردووە. لەبارەی درێژەکێشانی پرۆسەکەش هۆشداری دا کە هەندێک لایەن لە ناوەوە و دەرەوە کار بۆ تێکدانی دەکەن و هەنگاوە خاوەکانی دەوڵەتیش ڕەنگە پرۆسەکە تا ساڵێکی دیکەش درێژ بکاتەوە.
مافە ڕەواکانی گەلی کورد و مەرجی چەکدانان
هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە دەستنیشانی کرد کە گەلی کورد دەیەوێت بە ناسنامە، زمان و کەلتووری خۆی لەسەر خاکی خۆی بە ئازادی بژیت. ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەوان پارچەبوونی تورکیا و دروستبوونی دەوڵەت ناکەنە ئامانج، چونکە دەوڵەت فشار دروست دەکات، بەڵکو داوای گۆڕینی دەستوورێک دەکەن کە ١٠٠ ساڵە کوردی پەراوێز خستووە.
دەربارەی مەرجی سەرەکی پرۆسەکەش وتی: "دەبێت ڕێبەر ئاپۆ ئازادببێت و تەنها ئەو دەتوانێت چەک بە گەریلا دابنێت، ئەگەر ئازاد نەبێت ئەوا چەک دانانێین و ناچینەوە تورکیا." هەروەها سەبارەت بە پەکەکە ڕوونی کردەوە کە وەک پەیکەری ڕێکخستنی کۆتایی بەو کارانە هێنراوە کە لە ژێر ناویدا دەکرێن، بەڵام ڕۆحی تێکۆشان لەناو کۆمەڵگەدا زیندوانە بەردەوامە.
دۆخی هەرێمی کوردستان و یەکێتیی نەتەوەیی
جەمیل بایک ئامادەیی خۆیان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنەکان بۆ بەدیهێنانی یەکێتیی نەتەوەیی بەبێ هیچ مەرجێک دەربڕی. نیشانیشی دا کە ماوەی دوو ساڵە هەڵبژاردن لە باشوور کراوە و پێکنەهێنانی حکوومەت مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم دروست دەکات، بۆیە پێویستە دەستکەوتەکانی باشوور بپارێزرێن. ئاشکراشی کرد کە ڕێبەر ئاپۆ داوای پێکهێنانی حکومەتێکی یەکێتیی دیموکراتیکی کردووە و خوازیاری دیدار بووە لەگەڵ سەرۆکەکانی یەنەکە و پەدەکە.
ڕۆژئاوای کوردستان، سووریا و شەنگال
سەبارەت بە ئینتێگراسیۆنی دیموکراتیک لە کوردستانی سووریا، بایک ڕایگەیاند ئەمە بەواتای دەستبەرداربوون لە دەستکەوتەکان و ڕادەستکردنیان بە دەوڵەت نایەت، بەڵکو دەبێت دانپێنانی دوولایەنە و خۆبەڕێوەبەری هەبێت و عەقڵییەتی هاوشێوەی بەعس قبوڵ نەکرێت.
سەبارەت بە ڕەخنەکان لەسەر وەرگرتنی پۆستی ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی کۆماری سووریا لەلایەن مەزڵووم عەبدییەوە، بایک وتی: "مەزڵووم عەبدی لەسەر ناوی کورد نەبووەتە ڕاوێژکار، ئەو ڕەخنانەشی ئێستا کە هەیە لەجێی خۆیدان و ئێمەش ڕەخنەی لێدەگرین و دەبوایە قەبووڵی نەکردایە".
لەبارەی هێزەکانی یەبەشە و یەژەشەشەوە باسی لەوە کرد کە کوردانی ئێزدی دەیانەوێت هەنگاو بەرەو ئینتێگراسیۆن لەگەڵ سوپای عێراق بنێن کە ئەمەش هەنگاوێکی باشە، بەڵام مەزەندەی کرد پەدەکە و تورکیا نەیانەوێت ئەوە ڕوو بدات.
کامپی مەخموور، قەندیل و بەردەوامیی تێکۆشان
پەیوەست بە کامپی مەخموور وتی: ئەگەر پرۆسەکە سەرکەوێت دۆسیەی کامپەکەش چارەسەر دەبێت، بەڵام بڕیاری گەڕانەوەیان بۆ تورکیا پێویستی بە گەرەنتییە. جەختیشی لەسەر پاراستنی قەندیل کردەوە وەک قەڵایەکی پیرۆزی کوردان کە ڕادەستی هیچ کەسێک ناکرێت.
لە کۆتاییدا جەمیل بایک دووپاتی کردەوە، ئەگەر بە سیاسەت کار بوبێت دەستکەوتی زیاتر دەبێت، بەڵام ئەگەر پرۆسەکە سەرنەکەوێت، بۆ شەڕێکی گەورەش ئامادەن و تا بەدیهاتنی ئامانجەکانی گەل دەست لە خەبات هەڵناگرن.
جەمیل لە گفتوگۆیەکدا بایک باسی لەوە کردووە کە ئەو یاسایەی لە پەرلەمانی تورکیا لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی پەسەندکراوە بەپێی داواکارییەکانی ئەوان نییە و بەپێی ویستی دەوڵەت دەرکراوە بۆ بێچەک کردنی گەریلا.

بۆچوونی بەکارهێنەران