کورتەی هەواڵەکانی 28ی خەرمانانی ۱۴۰۵ی هەتاوی
پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) پێشوازی لە لێدوانەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی یەبەشە لە دەوروبەری چیای شنگال و تێکەڵکردنیان بە هێزەکانی دەوڵەت.
کوشتنی وەحشییانە گەنجێکی ڕۆژئاوا هەوڵێکی تێکدەرانەیە
عکوردپرێس، ئۆجەلان لە پەیامێکدا کە لەلایەن شاندی ئیمراڵییەوە بڵاوکرایەوە، وتی: «کوشتنی گەنجێک بە شێوەیەکی وەحشییانە و دواتر بەکارهێنانی وەک پاساو بۆ چوونە ناو شار، کارێکی تێکدەرانەیە و جەختی کردەوە کە دەبێت ئەم جۆرە هەوڵانە بۆ تێکدانی زەوینەی گفتوگۆ دەستبەجێ ڕابگیرێن.
پەروین بوڵدان: دەنگۆی دروستکردنی ڤێللا بۆ ئۆجەلان دوورە لە ڕاستییەوە
ئەندامی شاندی ئیمراڵی پارتی دیموکراتی گەلان (دەم پارتی) دروست کردنی ڤیلایەکی تایبەتی بۆ ئۆجەلا ڕەت کردەوە و رایگەیاند، ئەو خانووەی لە ئیمراڵی دروستکراوە، بۆ ئەوە بووە کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە دۆخێکی گونجاودا کار و کۆبوونەوەکانی بەڕێوەببات و خانووەکەش بەشێکە لە گرتووخانەکە.
بەمەبەستی پێکهێنانی کابینەی نوێ؛ عهلی باپیر نێوهندگیری مهسعوود بارزانی و بافڵ تاڵهبانی دهکات
عهلی باپیر سهرۆکی کۆمهڵی دادگهریی کوردستان، ههنگاوێکی نوێ بهمهبهستی نێوهندگیری نێوان مهسعوود بارزانی سهرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و بافڵ جهلال تاڵهبانی سهرۆکی یهکێتیی نیشتمانیی کوردستانی دهستپێکردووە بە ئامانجی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
بۆچوونی بەکارهێنەران