خبر
2024-02-01 19:02
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
ڕووسیا هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی سووریا لە بوونی هەموو بیانییەک بەدووربێت
بەشی سووریا- وتهبێژى وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دهڵێت: "هەموو هەوڵێک دهدهین بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیریی بۆ ئهو وڵاته".
بەپێی هەاڵی کوردپرێس، ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: "ڕووسیا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی سووریا لە بوونی هەموو بیانییەک بەدووربێت، هاوکار و یارمەتیدەر دهبین بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیریی بۆ ئهو وڵاتهو خاكهكهى".
ناوبراو ئهوهشى وت: "ڕووسیا هەوڵی بەردەوامدەدات بۆ گەیشتن بەیەکلاییکردنەوەی هەمەلایەنەی سووریا بەگوێرهى بنەماکانی سەروەری وڵات و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە".
پێشتریش، ئەلێکساندەر لاڤرێنتیڤ نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاندبوو، مۆسکۆ لوتکەی داهاتوو بۆ نیشتەجێبوونی سووریا بەشێوەی (ئاستانا) (مۆسکۆ، ئەنكەرە و تاران) لەسەر خاکەکەی بەڕێوەدەبات.
بۆچوونی بەکارهێنەران