خبر 2020-11-11 12:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

131 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەکۆرۆنا لەکوردستانی سووریا تۆمار کرا

بەشی سووریا- دەستەی تەندروستیی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا رایگەیاند: دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان و 131 توشبوی نوێی ڤایرۆسی کۆڤید 19 تۆمارکراوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەممە، دکتۆر جوان مستەفا هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رایگەیاند: دو پیا و لە حەسەکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، توشبوەکانیش 82 کەس لە رەگەزی نێر و 49 کەس لە رەگەزی مێ-ن.

هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی رایگەیاند: لە 24 سەعاتی رابردودا نۆ حاڵەتی چاکبونەوەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.

ئاماری گشتی کۆرۆنا لە رۆژئاوای کوردستان:

تووشبووان: 5841

چاکبوونەوە: 839

گیان لەدەستدان: 149

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.