خبر 2020-11-11 12:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تەقینەوەیێکی بەهێز لە شاری باب ڕووی دا

بەشی سووریا- ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند لە بابی سووریا تەقینەوەیێکی بەهێز ڕوو دا و بە هۆی تەقینەوەکەوە ژمارەیێکی زۆر بریندار هەن.

کوردپرێس:

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند تەقینەوەیێکی بە هێز لە شاری باب و لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی هێزەکانی سەربە تورکیا ڕووی داوە.

لە بەیاننامەکەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ نووسراوە ژمارەیێکی زۆر بەهۆی تەقینەوەکەوە بریندار بوون بەڵام ئاماژە بە ژمارەی بریندارەکان نەکراوە.

شایانی باسە هەفتەی ڕابردووش لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی تورکیا لەشاری باب چەند تەقینەوەی دیکەش ڕووی دابوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.