ئەمریکا ڕادار و زرێپۆش ڕەوانەی کوردستانی سووریا دەکات
بەشی سووریا- سوپای ئەمریکا رایگەیاند بۆ پتەوکردنی ئەمنییەتی ناوچەکە و پشتیوانی هێزەکانی دیکەیان، کاروانێکی چەند ئوتومبێلی و نزیکەی ١٠٠ سەربازیان رەوانەی کوردستانی سووریا کردووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بیڵ ئۆربان، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە کاروانەکەدا هەریەکە لە "ڕاداری سەنتیناڵ، فڕۆکەی جەنگی و زرێپۆشی برادلی"یان رەوانەی کوردستانی سووریا کردووە.
وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئامانج لە ڕەوانە کردنی ئەم کاروانە سەربازییە بۆ دڵنیابوونەوەیە لە سەلامەتی و ئەمنییەتی هێزەکانی هاوپەیمانان، هەروەها ئەوەش کە ئەمریکا خوازیاری پێکدادان نییە لەگەڵ هیچ وڵاتێکی تردا لە سووریا، بەڵام ئامادەیە هێزەکانی هاوپەیمانان بپارێزێت گەر پێویست بکات".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران