خبر 2020-09-10 07:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مستەفا کازمی لە سەرووی شاندێکی عێراقی بە مەبەستی دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر.

کوردپرێس:

ڕۆژی پێنجشەمە 10 ئەیلوولی 2020 مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەرووی شاندێکی سیاسی و ئابووریی دەوڵەتی فیدراڵی عێراق گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر و لە لایەن مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پێشوازیی لێکرا.

پێشتر شیروان میرزا نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتبووی ئامانجی سەردانەکە زیاتر تەوەری ئابووری دەگرێتەوە و باسی مووچە و بودجە و نەوتی هەرێم تەوەری سەرەکیی گفتوگۆی نێوان مستەفا کازمی و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.