خبر 2020-08-03 06:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
هەواڵنێرێک ئیدیعا دەکات:

شاندێکی ئەمریکی سەردانی قەندیلی کردووە/ کشانەوەی PKK لە سووریا مەرجی ئەمریکایە بۆ پشتگیریی ئیدارەی خۆسەر

بەشی سووریا- هەواڵنێرێکی کورد ئیدیعا دەکات، شاندێکی ئەمریکی بۆ دانووستان لەگەڵ سەرکردەکانی پەکەکە لەبارەی داهاتووی کوردستانی سووریا سەردانی قەندیلیان کردووە.

کوردپرێس: ڕێباز مەجید هەواڵنێری دەنگی ئەمریکا لە عێراق لە زاری سەرچاوەیێکەوە کە ناوی نەدرکاندووە و لە بەرپرسانی پەکەکە-یە دەڵێت: شاندێکی ئەمریکی لە ڕانیەوە سەردانی قەندیلیان کردووە و فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکایش چاودێڕیی کردوون.

لەدرێژەی پەیامەکەیدا ڕێباز مەجید دەنووسێتک ئەمریکا داوای لە سەرکردەکانی پەکەکە کردووە کۆتایی بە دەستوەردان لە سووریا بێنن و لەبەرامبەردا ئەمریکا پشتیوانی لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەکات.

ناوبراو زیادی کردووە شاندی ئەمریکی پڕۆژەیێکی ئاشتی، هاوشێوەی ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ تالیبان-یان پێشنیار کردووە، بەڵام ڕوون نییە ئامانج لەو ڕێککەوتنە ئاشتیی نێوان تورکیا و پەکەکە-یە یان نێوان تورکیا و کوردستانی سووریا.

شایانی باسە ئەمریکا پەکەکە-ی وەکوو گرووپێکی تیرۆریستی ناساندووە.

هێشتا سەرچاوە فەرمییەکان ڕاستی و دروستیی ئەم هەواڵەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.