خبر 2020-08-03 05:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حکوومەتی سووریا گرێبەستی نەوتی نێوان ئەمریکا و کوردستانی سووریای رەت کردەوە

بەشی سووریا- حکوومەتی ناوەندیی سووریا لەبارەی رێککەوتنی ئیدارەی خۆسەر و کۆمپانیا ئەمریکییەکەوە هەڵوێستی خۆی راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی سووریا ئیدانەی ئەو ڕێککەوتنەی کرد، کە لەنێوان ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا و کۆمپانیایێکی ئەمریکیدا کراوە لەسەر بابەتی دەرهێنانی نەوت لەو ناوچەیە.

ئاژانسی فەرمی سووریا لەسەر زاری سەرچاوەیێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە بڵاوی کردەوە، بەتوندی ئیدانەی ئەو رێککەوتنانە دەکەن کە لەنێوان هەسەدە و کۆمپانیایێکی ئەمریکی کراوە بۆ دزینی نەوتی سووریا، کە بە پاڵپشتی ئیدارەی ئەمریکا کراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەم ڕێککەوتنە دژایەتی کردنی سەروەریی وڵاتی سووریایە و دەبێتە هۆی ئەوەی ناوچە خاپوورکراوەکان نۆژەن نەکرێنەوە.

ئاماژەی بەوەش کراوە، سووریا بەهیچ شێوەیێک دان بەو ڕێککەوتنەدا نانێت و بە ڕێککەوتنێکی پڕپوچ و نا یاسایی مامەڵەی لەگەڵ دەکەن.

لە چەند ڕۆژی رابردوودا، کۆمپانیایێکی نەوتیی ئەمریکی گرێبەستی پەرەپێدان بە کێڵگە نەوتیەکانی کوردستانی سووریای لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر واژۆ کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.