خبر 2020-06-26 09:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سه‌رۆک ئافیس په‌یوه‌ندیی گشتی شه‌پۆل ئایه‌نده تایبەت بۆ کوردپرێس:

هێشتا دانووستانە سەرەکییەکان لە نێوان کوردانی سووریا دەستی پێنەکردووە

بەشی سووریا- سه‌رۆک ئافیس په‌یوه‌ندیی گشتی شه‌پۆل ئایه‌نده (پێشاڕۆژ) دەڵێت: هێشتا دانووستانی نێوان ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد (PYNK) لەسەر مەسەلە ئیداری و سەربازی و ئابوورییەکان دەستی پێنەکردووە.

«فادی مەرعی» سه‌رۆک ئافیس په‌یوه‌ندیی گشتی پێشاڕۆژی کوردستانی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا وێڕای جەخت لەسەر ئەوەی کە یەکگرتنی نێوان ئەنەکەسە و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردی سووریا زۆر پێویستە، ڕایگەیاند: دۆخی سووریا لە لێوارەی تەقینەوەدایە و هەلومەرجێکدا کە زلهێزەکان خەریکی ڕۆڵگێڕانن، دۆخی کورد و پرسی کوردستانی سووریاش لە قۆناخێکی هەستیاردایە و ڕەوتە کوردییەکان گەیشتوونەتە ئەو ڕاستییە کە پێویستیان بە یەکگرتنە.

ناوبراو درێژەی دا: یەکگرتن پێویستە چوونکە یەکگرتووی سەرەتای گەیشتن بە تێڕوانینێکی هاوبەشە.

فادی مەرعی وتیشی تا هر ئاستێک ڕەوتە کوردییەکان هاوڕا بن هەر بەو ئاستەش دەتوانن لە دانووستانەکانیان لەگەڵ لایەنە بەرانبەرەکاندا لە ناوچەکە و لە سووریاشدا بەرژەوەندیی کورد دەستەبەر بکەن.

سه‌رۆک ئافیس په‌یوه‌ندیی گشتی پێشاڕۆژی کوردستانی سووریا کە ڕەوتەکەی تەڤڵی ئەنەکەسە بووە ئاشکرای کرد: ئێمە تەنها گەیشتووینەتە ڕێککەوتنی سیاسی لەگەڵ حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردی سووریا و هێشتا لەبارەی بابەتە ئیداری، سەربازی و ئابوورییەکان گفتوگۆمان نەکردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.