سەرەڕای پشتگیریی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بڕیاری حکوومەت:
لاهوور شێخ جەنگی دژایەتیی خۆی لەگەڵ کەم کردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕادەگەیێنێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی به‌شداری له په‌رله‌مان و حکوومه‌تی هه‌رێم ده‌کات لە ئەگەری کەم کردنەوەی مووچەی فەرمانبەران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هه‌رچه‌نده شه‌وی رابردوو مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی ده‌رئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌ی له باره‌ی که‌م کردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگی شوبات بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، حکوومه‌تی هه‌رێم به‌ناچاری بڕیاره قورسه‌که‌ی له‌باره‌ی که‌م کردنه‌وه‌ی مووچه داوه.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش لاهوور شێخ جه‌نگی له تویتێکدا له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی "ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی کۆ ده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر حکوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌گاته رێککه‌وتن، شه‌فافییه‌تی نه‌بێت له خه‌رجی و داهات، یه‌کێتی ناچێته ژێر باری مووچه بڕین. هه‌ڵپه‌ساردنی به‌شداری له په‌رله‌مان و حکوومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت یه‌کێک ده‌بێ له بژارده‌کانمان".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران