کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم هەڵوەشێنرایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەرچەندە بڕیاربوو هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم لە بینای سەرۆکایەتی هەرێم کۆ ببنەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە هەڵوەشێنرایەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێک لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە سایتی خەندان-ی راگەیاندووە، بڕیاربوو هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان کۆ ببنەوە و تیایدا تاوتوێی چەندین پرس بکەن لەناویاندا گرژییەکانی ماوەی رابردووی پەرلەمانی کوردستان بەهۆی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی،"بەهۆی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد و کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر پرسی مووچە، بڕیار دراوە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ هەڵوەشێتەوە و بخرێتە کاتێکی دیکە."
هەر بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیەی سەرۆکایەتی هەرێم، لەئێستادا هەوڵەکان چڕ کراونەتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان، بڕیاریشە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوام، دانیشتنەکانی پەرلەمان دەست پێبکاتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران