خبر 2020-06-20 08:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

میدیاکانی نزیک له‌ په‌که‌که‌: سوپای تورکیا هێزی زیاتری هێناوه‌ته‌ برادۆست

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- میدیایێکی نزیک لە پەکەکە ڕایگەیاند تورکیا هێزێکی زیاتری بردۆتە‌ سنووری برادۆست لە هەرێمی کوردستان.

کوردپرێس: ئاژانسی هه‌واڵی رۆژنیوز نزیک له‌ په‌که‌که‌ بڵاوی کرده‌وه‌، شه‌وی رابردوو فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا بۆردومانی گونده‌کانی خه‌لیفان، سیران و خواکورک-یان له‌ برادۆست کردووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ ئاگر له‌ پوش و پاوانی سنووره‌که‌ که‌وتووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها سوپای تورکیا هێزێکی زۆری بردووه‌ته‌ سنووری برادۆست سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر و به‌ وته‌ی ئاژانسه‌که‌، سوپاکه‌ به‌ چوار هێلیکۆپته‌ر هێزی زیاتری له‌سه‌ر چیاکانی (که‌تین، به‌ن، دێل)ی له‌ ده‌ڤه‌ری برادۆست دابه‌زاندووه‌.

هه‌ر شه‌وی رابردوو فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا چیاکانی پیربلا و حه‌فته‌ن-یان له‌ سنووری شارۆچکه‌ی باتیفا له‌ قه‌زای زاخۆ و ناوچه‌ی نهێلی-یان له‌ سنووری قه‌زای ئامێدی بۆردوومان کرد، به‌ هۆی بۆردوومانه‌کانه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ شارۆچکه‌ی باتیفا راگه‌یه‌ندراوه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.