خبر 2020-06-19 12:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەریتانیا لە شەڕی دژبە کورد لەگەڵ تورکیا دەستی تێکەڵە

بەشی جیهان- دوو دامەزراوی مەدەنی لە بەریتانیا دەوڵەتی ئەو وڵاتەی تۆمەتبار کردووە و دەڵێت بەریتانیا پارچەی درۆن و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بە تورکیا فرۆشتووە و بەو شێوەیە دەستی لەگەڵ تورکیا تێکەڵە لە شەڕی دژ بە کوردەکان.

کوردپرێس:

ڕۆژنامەی مۆرنینگ ستار نووسیویەتی دامەزراوی بەرپەرچدانەوەی فرۆشتنی چەک لە بەریتانیا ڕایگەیاندووە لە ساڵی 2014وە بە ڕێژەی 1.1 ملیار پۆند چەکی بەریتانی بە دەوڵەتی ئەردۆغان فرۆشراوە.

جەیمز کلورلی وەزیری دەرەوەی بەریتانیاش لە هەفتەی ڕابردوودا ڕایگەیاند وڵاتەکەی لە ڕێگای کۆمپانیای "ئەی دی ئۆ ئێم بی ئێم"ەوە مۆڵەتی هەناردەکردنی کەرەستەی جەنگیی بۆ سوپای تورکیا دەرکردووە.

ئەو کۆمپانیایە هەندێک پارچەی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بە تورکیا فرۆشتووە کە لە ئوپەراسیۆنەکانی تورکیا دژ بە کورد بەشداریی کردووە.

هەڵمەتی هاوخەمی کردن لەگەڵ کورد لە بەریتانیا و سکۆتلەند تورکیا بەوە تۆمەتبار دەکەن کە ئەو درۆنەی ئاماژەی پێکراوە لە لیبیا بەکاری هێناوە ئەوەش لە کاتێکدایە کە هاوردەکردنی چەک بۆ لیبیا لەلایەننەتەوەیەکگرتووەکانەوە قەدەغە کراوە.

ڕۆزا گیلبەرت سەرۆکی هەڵمەتی هاوخەمی لەگەڵ کوردەکان لە بەریتانیا دەوڵەتی ئەو وڵاتەی تۆمەتبار کردووە کە لە شەڕی دژبە کورد لەگەڵ تورکیا دەستی تێکەڵە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.