خبر 2020-06-14 10:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وەزارتی ناوخۆی تورکیا:

بەرپرسی دارایی و پڕچەک کردنی ئامێدی پەکەکە کوژرا

بەشی تورکیا- لە بەیاننامەیێکدا وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنی هێزی زەمینیی تورکیادا سەعید باتمان بەرپرسی دارایی و پڕچەک کردنی ئامێدی پەکەکە کوژراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە بەیاننامەیێکدا ئاماژەی دا بە ئۆپەراسیۆنی زەوینیی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دژ بە بنکەکانی پەکەکە لە ناوچەی لیچە-ی سەربە پارێزگای دیاربەکر و ڕایگەیاند: سێ ئەندامی پەکەکە کوژراون کە یەکێک لە کوژراوەکان ئەکرەم ئپتیماش ناسراو بە "سەعید باتمان"ە و بەرپرسیدارایی و هەماری چەکی ئامێدی پەکەکە-یە.

لەمبارەوە CNN TURK دەنووسێت: سەعید باتمان لە داواکراوانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بوو و بۆ دەستگیری و کوشتنی ناوبراو 1 ملیۆن لیر وەکوو پاداشت دیاری کرابوو.

شایانی باسە تا ئەم کاتە PKK کوژرانی ئەو ئەندامەی خۆی پشتڕاست نەکردۆتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.