پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا لە گەشەدایە
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دکتور ژوولیوس شیدنایدر مامۆستای زانکۆی لیدن لە وتارێکدا کە لە گۆڤاری ناوخۆی زانکۆکەدا بڵاو بووەتەوە دەڵێت پێوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەورووپا پێوەندییێکی پێچەڵاوپێچە. بەم حاڵەوە ئەم پێوەندییانە بەتایبەت پاش شەڕی کورد و داعش، لە گەشەسەندندایە.
دکتور ژوولیوس شیدنایدر دەڵێت یەکێک لەو بابەتە پێچەڵاوپێچانە لە پێوەندییەکانی هەرێم و یەکێتیی ئەورووپادا باسی ناردنی چەک بۆ هەرێمی کوردستانە لەسەردەمی شەڕی داعشدا چوونکە هەرێمی کوردستان بەشێک لە عێراق دێتە ئەژمار و دەبوو ئەو یارمەتییانە لەڕێگای دەوڵەتی ناوەندیی عێراقەوە بگاتە دەستی کوردەکان.
ناوبراو دەشڵێت بەرپرسیارەتیێکی دیکەی یەکێتیی ئەورووپا باسی سامان پێدان بەهێزی پێشمەرگەیە و یەکخستنی ئەو هێزەیە کە دیار نییە بۆچی تا ئێستە یەکێتیی ئەورووپا بە جیددیەوە بۆ ئەم بابەتە نەیڕوانیوە.
دکتور ژوولیوس شیدنایدر دەڵێت یەکێک لە گرینگترین هۆکارەکانی گەشەسەندنی پێوەندییەکان لەنێوان هەرێم و یەکێتیی ئەورووپا ناردنی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ یەکێتی ئەورووپا و دامەزراندنی نووسینگەی ئەو شاندە لە هەرێمی کوردستانە.
مامۆستای زانکۆی لیدن پێشنیار دەکات یەکێتیی ئەورووپا بۆ چارەسەر کردنی کێشە و گرفتەکانی نێوان هەولێر و بەغدا نێوەندگیری بکات لەوان بۆ پرسی نەوت و ناوچە کێشەلەسەرەکان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران