خبر 2020-06-08 05:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دواهەمین ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنا لە تورکیا 170 هەزاری تێپەڕاند

بەشی تورکیا- لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 914 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش دوایین ئاماری تووشبوون بە کرۆنا لەو وڵاتە گەیشتە 170 هەزار و 132 کەس.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 23 کەس گیانیان لەدەست داوە و کۆی گشتیی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە گەیشتە چوار ھەزار و 692 کەس، هەروەها هەر ئەمڕۆ 914 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە 170 هەزار و 132 کەس.

وەزیری تەندروستیی تورکیا لە درێژەدا وەبیری هێنایەوە تەنها لە دوو پارێزگای ئەو وڵاتەدا بەبۆنەی سەردانی نەخۆش و بەڕێکردنی سەرباز لە حاڵەتی یەکەمدا 190 کەس تووشبوون و لە حاڵەتی دووهەمیشدا 58 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.