کارمەندانی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- میدیاکانی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکەن کە سەرجەم کارمەندانی نەخۆشخانەی شار بایکۆتی دەوامیان کردووە و نەخۆشخانەکەیان چۆڵ کردووە ئەوەش لە کاتێکدا نەخۆشخانەی شار یەک لە نەخۆشخانە سەرەکییەکانی سلێمانییە.
کوردپرێس:
ماڵپەڕی خەندان لەسلێمانی ڕایگەیاند تەواوی کارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەی شار بایکۆتی دەوامیانکردوە و نەخۆشەکانیش رەوانەی نەخۆشخانەی جمهوری کراون.
لەئێستادا تەنها نەخۆشخانەی فریاکەوتنی گشتی پێشوازی لە نەخۆش دەکات و نەخۆشخانەی شار چۆڵکراوە
بەگوێرەی زانیارییەکانی خەندان، لەئێستادا تەنها نەخۆشخانەی فریاکەوتنی گشتی پێشوازی لە نەخۆش دەکات و نەخۆشخانەی شار چۆڵکراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، کارمەندانی تەندروستی داوای دابینکردنی موچەکانیان دەکەن لەبەرامبەر دەوامکردندا و رایانگەیاندوە دواکەوتنی مووچەکانیان کاریگەری لەسەر چۆنیەتی کارکردنیان هەیە بۆیە ناتوانن درێژە بە کارەکانیان بدەن بەبێ موچە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران