خبر 2020-05-26 10:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە ئێران 1787 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 1787 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشەممە 6ی جۆزەردانی 1399 کیانووش جیهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 1787 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 139هەزار و 511 حاڵەت.

هەر بە وتەی جیهانپوور لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 57 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 7هەزار و508 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 109 هەزار و 437 نەخۆشی تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.