خبر 2020-05-26 08:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق:

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێکەوتن لەسەر نەوت و گومرگ دەچێتەوە بەغدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جارێکی تر ڕاستەوخۆ سەردانی بەغدا دەکات بۆ ڕێکەوتن لەسەر ڕادەست کردنی داهاتەکانی نەوت و خاڵە گومرگییەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن ئاڵی پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق، بە خەڵک-ی ڕاگەیاندووە: "هەنگاوی ناردنی 400 ملیار دينار لەلایەن بەغداوە، هەنگاوێکی ئەرێنییە ڕووە و چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان و بەستنی ڕێکەوتنێک لەنێوان بەغدا و هەولێر".

بە وتەی حەسەن ئاڵی شاندەکەی حکوومەتی هەرێم لەسەر هەموو دۆسێکان گفتووگۆ لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و عەلی عەبدولئەمیر عەللاوی وەزیری دارایی دەکات، لە سەردانەکەشدا رێکەوتنی هەمەلایەنە لەنێوان هەردوولادا دەکرێت.

بەپێی ماڵپەڕی بغداد الیوم-ی عێراقيش، سەرچاوەیێک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت، ئەندامانی حکوومەتەکەی ڕاسپاردووە هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا بکەن و دۆسێی هەموو داهاتەکانی هەرێمی کوردستان بخەنەڕوو، تا لەلایەن لیژنە پسپۆڕەکانەوە وردبینیان تێدا بکرێت.

سەرچاوەکە دەڵێت هەرێمی کوردستان داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتى ڕۆژانە و داهاتی تەواوەتی خاڵە گومرییەکان ڕادەست دەکات، تا لەبەرانبەردا حکوومەتی فیدراڵ مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە و شایستە داراییەکانى تر ڕەوانە بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.