وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٥ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٥ حاڵەتی تازەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاشکرای کردووە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان ٤٧٦ تووشبووە و لەنێویاندا ٥ مردن هەیە و ٣٨٦ نەخۆش چاک بووەتەوە و ئێستا ٨٥ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران