خبر 2020-05-24 00:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان کرد.

کوردپرێس: ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌ین، ئومێده‌وارین ئەم جەژنە ببێتەمایەی ئارامی و ئۆقرەیی بۆ سەرجەم كوردستانیان و ئاسەوارەکانی نەخۆشی و ناخۆشی و قەیرانەکان بەرۆکمان بەردات.

مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، مانگی لێبووردەیی و پاکبوونەوەی ڕۆح و دەروونی مرۆڤەکانە، خۆشییەکانی لەناو سرووتەکانی جەژندا پیرۆز دەکرێن، ھیواخوازم لەم جەژنەدا خەڵکی کوردستان ئامێزی تەبایی و برایەتی بۆ یەکتر بکەنەوە و لایەنە سیاسییەکانیش ناکۆکییەکانیان وەلابنێن و سەرەتایێکی نوێی بونیادنراو لەسەر متمانە بۆ یەکڕیزیی نیشتیمانی دەستپێبکەن، بۆئەوەی سەقامگیریی یەکجارەکی باڵ بەسەر کوردستاندا بکێشێت.

دووباره‌ جه‌ژنتان پیرۆزبێت و خوای گه‌وره‌ ڕۆژوو و تاعەت و نزاكانتان قبووڵ بكات، هه‌میشه‌ له‌ ئارامی و سەرفرازیدا بژین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.