فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بارەگاكانی پەكەكە لە ئامێدی بۆردوومان دەكەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 23/5/2020، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەچڕی بۆردوومانی بارەگاكانی پەکەکەیان لە نزیک گوندی ھیزانکەی کریستیان نشین لە سنووری ناحیەی چەمانکی سەر بە قەزای ئامێدی كرد.
کوردپرێس: سەرچاوەیێكی ئاگادار لە ناوچەكە بە كوردستان24ی راگەیاندووە: "بۆردوومانەكە لە كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ دەستیپێ كرد، بارەگاكانی پەكەكە بۆردوومان كران، كە نزیكن لە ئاوەدانی، ئەمش وای كردووە ترس و دڵەڕاوكێی زۆر لای ھاووڵاتییان دروست بێت".
لەماوەی ساڵێکدا ئەمە جاری سێیەمە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، بنكە و بارەگاكانی پەكەكە لە نزیک ئەو گوندە بوردوومان دەکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران