خبر 2020-05-20 11:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئارێز عەبدوڵڵا:

بەهۆی دوو ئاراستەیی پارتییەوە لە هەڵوێستیان بەرانبەر یەکێتی تێناگەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت، بەهۆی دوو ئاراستەیی پارتییەوە لە هەڵوێستی ئەو حزبە بەرامبەر بە یەکێتی تێناگەن.

کوردپرێس: لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا، ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتی: "بەهیچ شێوەیێک لەهەڵوێستی پارتی بەرامبەر یەکێتی تێناگەین، بێسەروبەرییێکی زۆر لە بۆچوونەکانی سەرکردەکانیان هەیە، جیاوازێکی زۆر لەنێوان هەردوو باڵ و ئاراستەی ناو پارتی هەستی پێدەکرێت، هەر ئاراستەیێک بۆچوونی خۆی دەردەبڕێت و ڕەنگی داوەتەوە، ئەوەش وایکردووە سەر لە کادیرەکانیشیان بشێوێت، تەنانەت ئێستا وایلێهاتووە یەکێتی نازانێت لەگەڵ کام ئاراستەیەی پارتی کۆ ببێتەوە و کامیان تەمسیلی پارتی دەکەن".

سەبارەت بە تۆمەتبارکردنیان بە بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی دهۆک، ئارێز عەبدوڵڵا بە دەنگی ئەمریکای وتووە "ئەگەر ئێمە بڕیار بدەین خۆپیشاندان بکەین، ئەوا بە بڕیارێک لە حکوومەت دەکشێینەوە و لە پایتەختی هەولێر خۆپیشاندان دەستپێدەکەین، نەک لە دهۆک، بەدڵنیاییەوە لە ‌هەولێرەوە تەخت و تاراجی ئەو حکوومەتە دەڕوخێنێت".

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی یەکێتی ئاشکراشی کرد، "پارتی دەیەوێت وای پیشان بدات جیاوازی دەکەن لەنێوان هاوسەرۆکەکانی یەکێتی و پەیوەندی دەکەن بە هاوسەرۆکێکەوە، بەڵام لەگەڵ هەرکامیان کۆ ببنەوە سیاسەتی یەکێتی دەردەبڕێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.