خبر 2020-05-20 11:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان:

ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 431 کەس

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حەوت تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکران کە بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێن.

کوردپرێس: وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەو حەوت تووشبووەی کۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر دەڵێت: "ئافرەتێکی تەمەن 35 ساڵ و دوو کچی تەمەن 15 و 9 ساڵان کە ھەرسێکیان خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێن و دانیشتووی گەڕەکی قەتەوی شاری ھەولێرن. لەگەڵ چوار پیاوی دیکە کە تەمەنیان 53 و 42 و 42 و 29 ساڵن ھاوپیشە و بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێی شاری ھەولێرن، دانیشتووی گەڕەکی سەیداوە، کۆمەڵگەی شاوێس و بنەسڵاوە و دەڤەری گەرمیان".

رۆژی سێشەممە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی نۆ کەس لە سلێمانی و کەسێکی لە هەولێر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند. بە تۆمارکردنی ئەو حەوت تووشبووە، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆ 431 بەرزبووەوە. 383 کەس چاکبوونەتەوە و پێنج کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.