خبر 2020-04-21 17:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەردۆغان: تورکیا لەدوای جەنگی دووەمی جیهانیەوە قەیرانێکی هاوشێوەی قەیرانی کۆرۆنای لێ بەسەر نەهاتووە

بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت، تورکیا بەهۆی کۆرۆناوە رووبەرووی قەیرانێکی قووڵ بوەتەوە، بەجۆرێک لەدوای جەنگی دوەمی جیهانیەوە قەیرانێکی هاوشێوەی لێ بەسەر نەهاتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەیب ئەردۆغا، سەرۆک کۆماری تورکیا لە رێگەی تەلەکۆنفرانسەوە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی پارتی داد و گەشەپێدان ئەنجام دا و وتی: "تورکیا روبەروی قەیرانێکی قوڵ بوەتەوە سەرەڕای ئەوەش ناوبراو جەختی کردەوە لەوەی ئاڵۆزیە ئابووریەکان لە وڵاتەکەیدا ئەوپەڕی تا یەک مانگی دیکە دەخایێنێت و وتی سەرەتای مانگی حوزەیران بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە".

شایانی باسە سەرەتای ئەم مانگە وەزارەتی گەنجینە و ئابوری تورکیا لە بەیاننمایێکدا، وەرگرتنی 6.2 ملیار لیرەی تورکی (نزیکەی 1.14 ملیار دۆلار) لە زیادکردنێکی ئاشکرادا لە بۆرسە ناوخۆیەکانی ئەو وڵاتە راگەیاند.

ئەوەش لەکاتێکدایە بەهۆی رێکارەکانی حکوومەتی تورکیا بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا، زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە تورکیا ئیشەکانیان لەدەست داوە و بێکار بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.