نیووزویک: سەرەڕای ڕاسپاردەی نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکان زیادی کردووە
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تورکیا پێچەوانەی ڕاسپاردەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ وەستاندنی شەڕ، هێرشەکانی خۆی بۆ سەر گرووپە کوردییەکان لە عێراق و سووریا فراوان کردووە.
نیووزویک ئاماژەی داوەتە پێشوازیی وڵاتان بۆ وەستاندنی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکان و تەرکیز کردن لەسەر بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و دەنووسێت پێچەوانەی بانگەشەی ئاشتی تورکیا بەردەوامە لە هێرش کردن لە باکووری عێراق و سووریا.
گۆڤارەکە باس لە بۆردوومان کردنی گوندەکانی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا دەکات لە لایەن تورکیا و گرووپە سوورییەکانی سەربە و وڵاتە.
نیووزویک هەروەها باس بۆردوومانی کەمپی ئاوارەکان لە باکووری عێراق دەکات کە چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە و ئەمەش وەکوو چڕ کردنەوەی هێرشەکان بۆسەر پەکەکە دێتە ئەژمار.
ئەم گۆڤارە هۆشداری دەدات تورکیا داخوازییەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ڕەچاو ناکات و ئامادە نییە شەڕ بووەستێنێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە کوردانی سووریا پێشوازییان لەم بابەتە کردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران