خبر 2020-04-16 07:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەربازێکی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق کوژرا

بەشی تورکیا- بەهۆی هێرش کردنەسەر بنکەکانی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق سەربازێکی ئەو وڵاتە گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوە ئەمنییەکان باس لەوە دەکەن بەهۆی هێرشێکەوە بۆسەر بنکە و بارەگاکانی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق هێزێکی ئەو وڵاتە کوژرا.

ڕۆژنامەی سوزچی لەمبارەوە ڕایگەیاند محەمەد فاتێح دورهان لە هێزە ئەمنییەکانی ناوەندی فەرماندەیی فوچای ئیزمیر کە بە شێوەیێکی کاتی بۆ ناوەندی فەرماندەیی شەڕی دژە تیرۆر لە جولەمێرگ گواسترابوویەوە بە هۆی هێرشێکی خومپارەییەوە لە باکووری عێراق گیانی لەدەست دا.

شایانی باسە ڕۆژی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا لە چەند هێرشی جیاوازدا بنکەکانی پەکەکە-یان کردە ئامانج.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.