وەزارەتی تەندروستی:
2483 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/ پڕۆسەی چاک بوونەوەی تووشبووان خێراتر بووەتەوە
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند له 24 كاتژمێردا 2483 كه‌سی دیكه له ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و بەختەوەرانە پڕۆسەی چاک بوونەوەی تووشبووان خێراتر بووەتەوە و تا ئێستا 22011 کەس نەخۆشیەکەیان تێپەڕاندووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كیانووش جه‌هانپوور وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبووان و قوربانیانی كۆرۆنای بڵاو كرده‌وه بەو پێیەش 2 هه‌زار و 483 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون، به‌وه‌ش ژماره‌ی تووشبووان له ته‌واوی وڵات گه‌یشته 58 هه‌زار و ۲۲۶ كه‌س، هه‌روه‌ها بەداخەوە ۱۵۱ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ست داوه و كۆی ژماره‌ی گیان له‌ده‌ست دان گه‌یشتوه‌ته ۳۶۰۳ حەڵەت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران ئاشكراشی كرد بەختەوەرانە پڕۆسەی چاک بوونەوەی تووشبووان خێراتر بووەتەوە و تا ئێستا 22011 کەس نەخۆشیەکەیان تێپەڕاندووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران