خبر 2020-04-05 08:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئیلهام ئەحمەد: بۆ ڕەچاوکردنی ئاگربەست دەبێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی گوشار بخاتە سەر تورکیا

بەشی سووریا- هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری سووریای دیموکرات ئاماژە بە پێبەندنەبوونی تورکیا بە ڕێککەوتنی ئاگربڕ دەکات و داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات گوشار بخاتە سەر تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری سووریای دیموکرات بەئاماژەدان بە پێبەند نەبوونی تورکیا و گرووپە سووریە چەکدارەکانی سەربەو وڵاتە لە باکووری سووریە بە ڕێککەوتنی ئاگربەست ڕایگەیاند: سوپای تورکیا پەیامەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی ئاگربەست لەبەرچا ناگرێت و درێژە بە هێرشە داگیرکارانەکانی دەدات بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و بۆ ڕەچاوکردنی ئاگربەست دەبێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی گوشار بخاتە سەر تورکیا.

ئیلهام ئەحمەد زیاتر دەڵێت: پەیامی ئاگربەس لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە زۆر گرینگە. بەڵام ئاگربەس بەبێ چارەسەر کردنی کێشەکان درگایێکی دیکە بۆ شەڕ دەکاتەوە.

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری سووریای دیموکرات وتشی: هێرشەکانی ئەرتەشی تورکیا لەکاتێکدا کە هەمووان بۆ خۆدوورگرتن لە کۆرۆنا دەبێت لە ماڵەکانیان بمێننەوە بەڵام هێرشەکان ناچار بە ئاوار بوونیان دەکات.

ناوبراو لە کۆتاییدا ڕایگەیاند: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت هەڵویستێکی جیدی هەمبەر تورکیا بگرێتە بەر چوونکە تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەربەو وڵاتە هۆکاری گرێ کوێرەی قەیرانی سووریان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.