نێچیرڤان بارزانی داوا دەکات پارەیێک بۆ کەمدەرامەتانی کوردستان تەرخان بکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا لە پەرلەمانی عێراق دەکات پارەیێک بۆ کەمدەرامەتانی هەرێمی کوردستان تەرخان بکات.
کوردپرێس: سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، نێچیرڤان بارزانی نووسراوێک ئاراستەی پەرلەمانی عێراق دەکات بەمەبەستی تەرخان کردنی پارەیێک بۆ کەمدەرامەتانی هەرێمی کوردستان.
فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: نێچیرڤان بارزانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەو پرسەدا بەردەوام لەگەڵ بەغدا لەسەر خەتە و سبەی یان دوو سبەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نووسراوێک ئاراستەی پەرلەمانی عێراق دەکات و داوایان لێدەکات بڕە پارەیێک بۆ کەمدەرامەتان تەرخان بکەن تاوەکوو هاوکاری کەمدەرامەتانی هەرێمی کوردستانی پێبکرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران