11 كه‌سی دیكه له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی راگه‌یاند و ئاشكرای كرد، 11 تووشبووی دیكه له هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراون.
کوردپرێس: ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، 11 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشان کران کە 6 پیاو و 2 ئافرەت و 3 منداڵ بەم شێوەیەی خوارەوە:
7 لە پارێزگای سلێمانی بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون و یەک لەوان پێشینەی گەشتی ئێرانی هەبووە.
3 منداڵ لە پارێزگای هەڵەبجە بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون.
1 لە قەزای دەربەندیخان بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران