خبر 2020-04-02 04:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەرەنجامی نوێی گەڕان بەدوای تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوازدە حاڵەتی تازەی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە راگەیاند.

کوردپرێس: بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، نۆ لە تووشبووەکان ئافرەت و سێیان پیاون کە ١١ کەسیان بەرکەوتووی تووشبووەکانی پێشوون، بەڵام یەکێک لە تووشبووەکان کە لە قەزای سەیدسادقە، پێشینەی گەشتی ئێرانی هەبووە.

دەقی راگەیاندراوەکەیە:

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوانزە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکران کە نۆ ئافرەت و سێ پیاون بەم شێوەیەی خوارەوە:

پێنج لە پارێزگا هەڵەبجە بەرکەوتووی توشبووی پێشوون.

پێنج لە قەزای چەمچەماڵ بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون.

یەک لە سیتەک بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون.

یەک لە قەزای سیدسادق کە پێشینە گەشتی ئێرانی هەبووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.