خبر 2020-04-01 18:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

PKK بەرپرسیارەتیی خۆی لە تەقاندنەوەی بۆریی گازی ئێران- تورکیا ڕاگەیاند

بەشی تورکیا- ناوەندی ڕاگەیاندن یەکینەکانی پاراستنی گەل؛ لقی سەربازیی PKK بەرپرسیارەتیی خۆی لە تەقاندنەوەی بۆریی گازی ئێران- تورکیا ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل دەربارەی چالاکی خۆکوژیی گەریلایەکیان بەناوی سەما کۆچەر لە سنووری بازێدی ئاگری دژی سوپای تورکیا ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە.

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایدەگەیێنێت، کە لە چالاکییێکی ئەندامێکیان لە ئاگری چەند زرێپۆشی تورکیا و بۆری غازی نێوان ئێران- تورکیا تەقێنرایەوە.

هەپەگە دەڵێت: لە چوارچێوەی هەنگاوی ئۆپەراسیۆنەکانی پەکەکە کە لە ئەیالەتی ئاگری بەردەوامە، ڕۆژی ٣١ی ئەم مانگە، کاتژمێری ٠٥:٠٠ی بەرەبەیانی، سەما کۆچەر لە ناوچەی بازێدی ئاگری لە نزیک دەروازەی سنووری گوربولاک لە دژی سوپای تورکیا، لە بەرامبەر بۆری گواستنەوەی گازی سروشتیی ئێران- تورکیا، چالاکی خۆکوژیی ئەنجام دا و هێرشی کردە سەر پێنج زرێپۆشی تورکیا، و هەر پێنج ئۆتۆمبێلەکە و بۆری غازەکەشی تەقاندووەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.