په‌روین بوڵدان ڕوو له ده‌وڵه‌تی تورکیا: به‌په‌له زیندانه‌کان چۆڵ بکه‌ن
به‌شی تورکیا- هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) له په‌یامێکدا ئاماژه‌ی به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری تووشبووان به کۆرۆناڤایرۆس له تورکیا کرد و ڕوو له ده‌وڵه‌تی تورکیا ڕایگه‌یاند: به‌په‌له زیندانه‌کان چۆڵ بکه‌ن.
کوردپرێس:
په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له په‌یامێکدا تیشکی خسته سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان به کۆرۆناڤایرۆس له تورکیا و ڕه‌خنه‌شی له پڕۆژه‌یاسای چاکسازیی سزادانی وڵات له دۆخێکی هه‌ستیاردا کرد و ڕایگه‌یاند: "یه‌کسانی ڕچاو بکه‌ن و به‌په‌له زیندانه‌کان چۆڵ بکه‌ن."
ناوبراو ڕه‌خنه‌ی له پڕۆژه‌یاسای چاکسازیی سزادان کرد که له‌لایه‌ن پارتی داد و گه‌شه‌وه ئاماده کراوه و زیادی کرد: "ئه‌م پڕۆسه‌یه نابێ یه‌ک خوله‌کیش بکه‌وێته دواوه. به‌بێ مامه‌ڵه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و به‌بێ به‌ره‌وپێشچوون به‌پێی به‌رنامه‌ی سیاسی ده‌بێ به‌په‌له زیندانه‌کان چۆڵ بکرێت. ئێمه داوا ده‌که‌ین یاسای سزادان به شێوه‌یێکی یه‌کسان جێبه‌جێ بکرێت."
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی Mezopotamya
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران