خبر 2020-03-08 06:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

منداڵێکی تووشبووی کۆرۆنا لە کەرکووک چاک بوویەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستیی کەرکووک، چاک بوونه‌وه‌ی منداڵێکی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای راگه‌یاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، که‌ریم وه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی کەرکووک رایگه‌یاند چواره‌م حاڵه‌تی چاک بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوه‌ له‌کاتێکدا حه‌وت حاڵه‌تی تووشبوو به‌ڤایرۆسه‌که‌ لە کەرکووک هه‌بوو.

کەریم وەلی وتیشی: ئه‌مشه‌و منداڵێک که‌ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، له‌ئه‌نجامی چه‌ندجارێک پشکنین ده‌رکه‌وت، ڤایرۆسه‌که‌ی په‌ڕاندووه‌ و ره‌وانه‌ی ناو خانه‌واده‌که‌یمان کرده‌وه‌.

ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشکرا کردووه‌، له‌ئێستادا سێ هاوڵاتیی کەرکووک که‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان له‌ژێر چاودێری پزیشکیدان.

دوێنێ، د. عیزه‌دین یاسین، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری ته‌ندروستیی کەرکووک له‌ لێدوانێکی تایبه‌تدا رایگه‌یاندبوو "دوای ئه‌وه‌ی چوار که‌س له‌سه‌ره‌تادا له‌ شاری کەرکووک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبوون، سێ که‌سیان پێش دوو رۆژ پشکنینه‌کانیان نێردران بۆ به‌غداد، ده‌رکه‌وت هیچ کێشه‌یێکیان نه‌ماوه ‌و ره‌وانه‌ی ماڵه‌کانیان کراونه‌ته‌وه‌".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.