خبر 2020-03-07 11:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی:

بەمەبەستی تاوتوێ کردنی ڕێوشوێنەکانی بنبڕکردنی کۆرۆنا شاندێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەگاتە عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، شاندێک کە لە گەورە پسپۆڕانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پێکدێت، لە سێ‌ شەممەی داهاتوودا دەگاتە عێراق و ڕێوشوێنەکانی بنبڕکردنی کۆرۆنا تاوتوێ‌ دەکات.

کوردپرێس: ئەدهەم ئیسماعیل بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "یەک شەممەی داهاتوو، یەکەم وەجبەی ئامێرە پزیشکییەکان و پێداویستییە تەندروستییەکانی تایبەت بە بنبڕکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەگاتە عێراق".

بە وتەی بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق ئەو شاندەی لە سێ‌ شەممەی داهاتوودا دەگاتە عێراق لە شەش گەورە پسپۆڕی ڕێکخراوەکە پێکدێت کە لە سویسرا و میسرەوە هاتوون.

ئەدهەم ئیسماعیل دەڵێت ڕێکارەکان لە فڕۆکەخانەکانی عێراق هاوتای پێوەرەکانی تەندروستی جیهانیین، ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک دەبنەوە، لە عێراقدا ڕوو لە زیادبوون دەکات.

سەرچاوە: خەڵک

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.