خبر 2020-03-07 11:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
پارێزگاری هەولێر:

هەڵمەتی رشاندن لە هەولێر و قەزاکانی دەوروبەری دەست پێدەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیانی هەولێر، ئەمڕۆ 7-3-2020 هەڵمەتی رشاندن دەستیپێكرد و بڕیارە تەواوی قەزاكانی هەولێر بگرێتەوە.

کوردپرێس: لەو بارەیەوە فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان وتی: "ئەم هەڵمەتە بۆئەوەیە سەلامەتی زیاتری هاووڵاتیانی هەولێر دەستەبەربكەین و ئەمڕۆش لەناوشارەوە دەستیپێكردوە، لە رۆژانی داهاتوودا تەواوی قەزاكانی سنووری پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە و بەردەوامیش دەبین".

فرسەت سۆفی باسی لەوەش كرد، ئەمڕۆ كۆبوونەوەی پارێزگای هەولێر ئەنجام دراوە و لەوێدا چەند بڕیارێكی دیكە دەرچوون، بەڵام سبەی لە كۆبوونەوەی وزاری قسەیان لەسەر دەكرێت و هەموو ئەو بڕیارانەش لە بەرژەوەندی هاووڵاتیاندایە.

لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەی ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، ناوبازاڕی هەولێر بە گشتی و شوێنە گشتییەكان لەلایەن تیمەكانی شارەوانی بە چاودێری یەكەی خۆپارێزی تەندروستی، رشێنران.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.