60 په‌رله‌مانتار داوا ده‌که‌ن کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان له هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام بدرێت
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مهم بورهان قانع، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له نوسینێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک بڵاویکرده‌وه، "پاڵپشت بە مادەی 66 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان و بە ئیمزای زیاتر لە 60 ئەندامی پەرلەمان، یاداشتێکمان ئاڕاستەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە و داوامان کردووە لە ساڵڕۆژی کارەساتی کیمیاباران کردنی هەڵەبجەی شەهید-دا 16/ 3/ 2020، دانیشتنێکی پەرلەمان لەو شارەدا بکرێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، دا‌واشیان کردووه وەزیرانی پەیوەندیداری حکوومەتی هەرێم-یش بەشداریی تێدا بکەن و تایبەتبێت بە کێشە و پێداویستییەکانی ئەو شارە و سارێژکردنی بەشێکی زامەکانی قوربانیانی ئەم کارەساتە.
ساڵانه له رۆژی 16ی ئازاردا یادی کیمیابارن کردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌کرێته‌وه، که ساڵی 1988 رژێمی به‌عسی رووخا‌و چه‌کی کیمیایی به‌رامبه‌ر به هاوڵاتیانی ئه‌و پارێزگایه به‌کارهێنا و به‌هۆیه‌وه زیاتر له پێنج هه‌زار که‌س گیانیان سپارد و هەزارکەسی دیکەش بریندار بوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران