خبر 2020-03-06 11:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
بەمەبەستی ڕیگری کردن لە کۆرۆنا:

سەردانی نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان قەدەغە کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی کوردستان، سه‌ردانی كردنی نه‌خۆشی له‌ نه‌خۆشخانه‌كان قه‌ده‌غه‌ كرد.

کوردپرێس: وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی بۆ رێگە گرتن لە بڵابوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و دوابەدوای بڕیارەکانی بەرێوەبەرایەتییە گشتییە تەندروستییەکانی پارێزگاکان، بڕیارمان دا بە قەدەغەکردنی تەواوی سەردان کردنی هاووڵاتییان بۆ نەخۆشخانەکان و سەنتەرەکان لەکەرتی گشتی و تایبەت نەخۆشخانەکانی حکوومی و ئەهلی.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی بۆ رێگە گرتن لە ترسناکیی بڵابوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و دوابەدوای بڕیارەکانی بەرێوەبەرایەتییە گشتییە تەندروستییەکانی پارێزگاکان، بڕیارماندا بە:

1- قەدەغەکردنی تەواوی سەردان کردنی هاووڵاتییان بۆ نەخۆشخانەکان و سەنتەرەکان لەکەرتی گشتی و تایبەت (نەخۆشخانەکانی حکوومی و ئەهلی).

2- دەبێت لە قاوشی نەخۆشخانەکان نەخۆش تەنها یەک هاوەڵی زیاتری لەگەڵدا نەبێت و لەبەشەکانی چاودێری چڕ پێویست بەبوونی هاوەڵی نەخۆش ناکات.

هیوادارین هاووڵاتییان پابەندی بڕیار و رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بن بۆ پاڵپشتی هەموو لایێک لە کۆنتڕۆڵ کردنی بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.