تورکیا کوژرانى دوو سەربازى سوپاکەى لە ئیدلب راگەیاند
بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی و برینداربوونى ژمارەیێک دیکەی سەربازى سوپای وڵاتەکەى لە ئیدلب راگەیاند کە لەئەنجامى هێرشى سوپاى سوریا کوژراون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەبەیاننامەیێکدا وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگەیاندووە، له ئیدلب به‌هۆی بۆردوومانی ئاسمانیی فڕۆکەکانى سووریاوە دوو سه‌ربازیان کوژراون و پێنج سه‌ربازیشیان بریندار بوون.
وەزارەتى بەرگرىی تورکیا جەختی کردوەتەوە، خوێنی سەربازەکانیان وه‌ک چۆن پێشتر به‌فیڕۆ نه‌چووە ئه‌مڕۆش ناهێڵن بە فیڕۆ بچن.
هەروەها وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا لە روونی کردوەتەوە، لە وەڵامدا 50 سه‌ربازی سوپای سوریایان کوشتووە و پێنج تانک و دوو زریپۆش و دوو پیكابی چه‌كدار و یه‌ک تۆپهاوێژی سوپای ئەو وڵاتەش تێكشكێندراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران